Utilisateur:Riazi ataoullah/Brouillon

ته‌شی عه‌تا ریازی ئامرازێكی ساده‌یه‌ كه‌ بۆ ڕستنی خوری به‌ كار ئه‌هێنرێ.به‌نێ كه‌ له‌ ڕستنی خوری به‌ ده‌س دێت بۆ دروس كردنی قاڵی و گڵێم كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گیرگێت، هه‌روه‌های كه‌ بۆ ته‌نینی جواڵ و چۆخه‌وڕانك. ئاسه‌واره‌كانی چغامێش له‌ لای دیزفووله‌وه‌ نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ تازه‌به‌ردینه‌كانی باشووری زاگڕۆس ٣٣٠٠ساڵ پێش زایینی له‌ ته‌شی كه‌ڵكیان وه‌ر ده‌گرت. ته‌شی له‌ چه‌ند به‌ش پێك هاتووه‌: نووكه‌ته‌شی، سه‌ره‌ته‌شی،كلكه‌ ته‌شی و به‌ره‌ته‌شی. كلكه‌ ته‌شی: توولێكه‌‌ كه‌ نیمگه‌زێ ده‌بێ، قۆ‌ته‌ره‌كه‌ی به‌ ئه‌ستووری كلكێك ده‌بێ ،خواری باریكتر له‌ ژوورییه‌. سه‌ره‌ته‌شی: یان سه‌ره‌دووگ، گرده‌ڵه‌یكی چكۆلانه‌یه‌ ‌ كه‌ قۆته‌ره‌كه‌ی پێنج سانتیمێترێكه‌ و به‌ ئه‌ندازه‌ی شش تا حه‌فت میلیمیتر كڵفته‌.ناوه‌ڕاستی سه‌ره‌ته‌شی زه‌مبووره‌یكی هه‌یه‌‌ كه‌ كلكه‌ ته‌شی تێدا ڕه‌د ده‌بێ. نووكه‌ته‌شی: ئاسنێكه‌ كه‌ شێوه‌ی قولاو ده‌داودایده‌‌چه‌قننه‌ بان‌ نووك كلكه‌ته‌شییه‌وه‌. به‌ره‌ته‌شی:جارجارێ بۆ ئه‌وه‌یكه‌ ته‌شییه‌كه‌ باشتر بخولێته‌وه‌ گرده‌ڵه‌یكی دیكه‌ كه‌ شێوه‌ی سه‌ره‌ته‌شییه‌ ده‌كه‌نه‌ خوواری كلكه‌ ته‌شییه‌وه‌ كه‌ پێ ده‌ڵێن به‌ره‌ته‌شی. بۆ ڕستنی خوری ته‌شی ڕێسه‌كان( كه‌ به‌ شێوه‌یكی ئاسایی ژن بوون)،به‌ ده‌ستێك سه‌رڕشته‌كه‌یان ده‌پێچانده‌ نووكه‌ته‌شییه‌كه‌وه‌، به‌ ده‌ستێكیتریانه‌وه‌ كلكه‌ته‌شییه‌كه‌یان با ده‌دا.به‌م شێوه‌ ته‌شییه‌كه‌ ده‌خولیاوه‌ووخورییه‌كه‌ ئه‌ڕسیا. یه‌ك دوو واژه‌: گرفنج: دڵۆله‌ ڕێسداكه‌ ژن كاتی ڕێستندا به‌ دان ده‌یقرتێنێ گرفنچ:گرفنج گرفنچك:گرفنج هه‌ودا:به‌نی ڕێسراو سه‌ر چاوه‌:ویكیپێدیا